هادی عامری و فالح فەییاز سەردانی کەرکووک دەکەن

17-09-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو- هەولێر 

ئەمڕۆ شەممە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتنە کەرکووک و لە فڕۆکەخانە لەلایەن پارێزگاری بەوەکالەتی شارەکە و ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتارەوە پشێوازییان لێکرا.
 
رۆژی شەممە 17-9-2022، شێخ بورهان مزهر عاسی، کەسایەتیی هۆزی عوبێد و سەرۆکی کۆمەڵەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی هەڵوەشاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی ئەمڕۆی هادی عامری و فالح فەییاز بەشداریکردن بووە لە پرسەی شێخ ئەنوەر عاسی، سەرۆکی هۆزی عوبێد.
 
شێخ بورهان مزهر عاسی گوتیشی، هەر ئەمڕۆ جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی کەرکووکی کردووە بە مەبەستی بەشداریکردن لەو پرسەیەدا.
 
رۆژی سێشەممە 13-9-2022، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا، شێخ ئەنوەر عاسی، سەرۆکی هۆزی عوبێد لە عێراق لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کەرکووک کۆچی دواییکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

هێزەکانی کۆماندۆ: پێشمەرگەیەکی خۆمان بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی راپەڕین دەستگیر کرد

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبار فەیزوڵڵا فەتحوڵڵا محێدین، پێشمەرگە لە هێزەکانی کۆماندۆیان دەستگیر کردووە