رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی سەنگەسەر شوانێک لەکاتی تەقەکردن لە گورگێک کە ویستویەتی پەلاماری رانە مەڕەکەی بدات، گولـلەیەک بەر قاچی خۆی دەکەوێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کاژێر 09:00ـی ئەمشەو شوانێک بە برینداری گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و شوێنەواری یەک گولـلە بە قاچییەوە هەبووە.
شوانەکە بە گوتەی پۆلیسی راپەڕین، ناوی (تـ . م . ع.)ـە، لەدایکبووی ساڵی 2000ـە و دانیشتووی گوندی زەنگڵانی سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەر بووە.
شوانەکە قسەی بۆ پۆلیس کردووە و گوتوویەتی "لەکاتی شوانی لە بناری قەندیل، پاش ئەوەی گورگێک ویستوویەتی پەلاماری رانە مەڕەکەی بدات، بە چەکی کڵاشنیکۆڤ تەقەی لێکردووە، بۆیە گولـلەیەک بەر قاچی خۆی کەوتووە".
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، باری تەندروستیی شوانەکە جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ