هەولێر دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە 12 ماتۆڕسکیلیان لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دزیوە.
ئەمڕۆ شەممە (17ـی ئابی 2024) بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە چەند تاوانێکی دزینی ماتۆڕسکیل لەچەند گەڕەکێکی نێو شاری هەولێر، هێزەکانمان بەدواداچوونیان کرد."
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێ "توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م. ف. ع.) و (هـ. هـ. ل.) ئاشکرا بکەین. پاشان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دەستگیر کران."
ئاسایشی هەولێر روونیکردووەتەوە: "لە لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا، بۆمان دەرکەوت 12 ماتۆڕسکیلی هاونیشتمانیان دزیوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ