رووداو دیجیتاڵ
لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، نۆ کەس بوونە قوربانی و چوار کەسیش دەستگیرکران.
ئەمڕۆ (شەممە، 17ـی ئابی 2024) کێشە لەنێوان دوو خێزانی ناکۆک لە گەڕەکی ئیمام بەکر لە شاری رووهای باکووری کوردستان دروستبوو.
دوای کەمێک لە دروستبوونی کێشەکە چەک بەکارهات و لە ئەنجامدا 3 کەس کوژران و 6 کەسی دیکە لە هەردوو خێزان بریندار بوون. پۆلیس چووە شوێنی رووداوەکە و 4 کەسی دەستگیرکرد.
لە شەڕە تەقەکەدا کەسێک بەناوی ئیبراهیم خەلیل بایناز تەمەن 34 ساڵ لە شوێنی رووداوەکە کوژرا؛ هەریەک لە عەلی باینازی تەمەن 33 ساڵ و عەلی ئیلینگی تەمەن 29 ساڵ، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی رووها دەڵێت، هۆکاری شەڕەکە قەرزی کۆن بووە.
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، ساڵی رابردوو 3 هەزار و 773 تاوانی کوشتن لە تورکیا و باکووری کوردستان بە چەک کراون کە تێیاندا 2 هەزار و 318 کەس کوژراون و 3 هەزار و 820 کەسی دیکە برینداربوون.
ئامارە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن، لە سەرانسەری تورکیادا 4 ملیۆن چەکی مۆڵەتدراو و 36 ملیۆن چەکی بێ مۆڵەت هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ