سەرۆک بارزانی لە کتێبەکەیدا چۆن باسی برینداربوونی وەجیهـ بارزانی دەکات؟

17-08-2023
ساڵح قادر @salihqadr
نیشانەکردن کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی 6ـی نیسانی 2003، فڕۆکەیەکی ئەمریکی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی لە زوورگەزراو لە باشووری هەولێر بۆردوومان کرد، وەجیهـ بارزانی، برای سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەختی بریندار بوو، ژمارەیەک پێشمەرگەش شەهید و بریندار بوون.
 
سەرۆک مەسعود بارزانی لە بەرگی شەشەمی کتێبەکەیدا بە ناوی (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان) باس لەو رووداوە دەکات و دەڵێت، لە کاتی رووداوەکە لەگەڵ مام جەلال و لیژنەی سەرکردایەتیی هاوبەشی ئۆپۆزیسیۆن و جەنەراڵ کلیڤڵاند لە کۆبوونەوەدا بوون. لەنێو کۆبوونەوەکەدا بروسکەیەکی بۆ هاتووە و هەواڵەکەی پێ راگەیێندراوە.
 
بارزانی دەڵێت، "کاتێک گەیشتمە نەخۆشخانە، لە دوورەوە قەرەباڵخییەکی زۆرم بینی، ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان کە منیان بینی دەستیان بە گریان کرد، کە چاوم بە وەجیهـ کەوت زانیم برینەکەی قورسە و هیوای ژیانی یەکجار کەمە، مەنسووری کوڕیشم بریندار ببوو، بەڵام برینەکەی سووک بوو.. هەرچەند هەوڵمدا ئاسایی خۆم نیشان بدەم، بەڵام راستییەکەی ئاگر لەناو ناخ و دەروونمدا بوو.. پزیشکەکان پێیان خۆش نەبوو رای دروستی خۆیان بڵێن، بە دکتۆرەکانم گوت: پێویستە راستیم پێ بڵێن، من بڕوام بە قەزا و قەدەر هەیە، چی خوا پێی خۆش بێت و بیهێنێت ئەوەیان باشە."
 
وەک سەرۆک بارزانی باسی دەکات، دکتۆرەکان پێیانگوتووە ئەگەری زیندوومانەوەی زۆر کەمە، مەگەر لە نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو نەبێت، هەرچەندە لەوێش ئەگەری زیندوومانەوەی کەمە. بارزانی دەشڵێت، "پاشان دکتۆرێکی ئەمریکی هات، دوای پشکنین و تیشکگرتن بۆ سەری وەجیهـ بە ئینگلیزی بە دکتۆرەکانی گوت، ئەگەری زیندوومانەوەی تەنیا 36 کاتژمێری ترە."
 
سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکە، سەرۆک بارزانی دەڵێت، "دواتر جەنەڕاڵ کلیڤڵاند هات بە ناوی خۆی و ئەمریکاوە داوای لێبووردنی کرد، هەروەها گوتی: چی لەسەر ئێمە پێویستە بیکەین؟ ئێستا فڕۆکەیەک بە ئاسمانەوەیە و لە فڕۆکەخانەی هەریر دەنیشێتەوە بە مەبەستی گواستنەوەی وەجیهـ بۆ ئەڵمانیا."
 
دوای کاژێرێک وەجیهـ گواسترایەوە ئەڵمانیا. سەرۆک بارزانی باس لەوە دەکات، "ئەو پزیشکە ئەمریکییەی نەشتەرگەری بۆ وەجیهـ کرد، سەردانی مەسیفی کرد، پێیگوتم: لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا هیچ هیوایەک بە زیندوومانەوەی نەبوو، بەڵام زیندوومانەوەی موعجیزە بوو."
 
لەو رووداوەدا 16 پێشمەرگە و رۆژنامەڤانێک شەهید بوون، 46 پێشمەرگەش بریندار بوون.
 
سەرۆک بارزانی لە کتێبەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "دوای رووداوەکە ئەمریکییەکان زۆر شڵەژان، هەر لە بووشەوە تاوەکو هەموو سەرکردە مەیدانییەکانیان بە برووسکە پەیامی هاوخەمییان بۆ ناردم. هەروەها سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر هۆکاری رووداوەکە، تۆمی فرانک نامەیەکی بۆ ناردم، دیار بوو بە ئەنقەست نەبووە و بە هەڵە روویداوە، ئێمەش زانیمان بە ئەنقەست نەبووە.. لە ئەنجامی نەبوونی هاوئاهەنگی بووە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.