ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی: باری قاچاخ و نایاسایی لە دەروازەی پەروێزخانەوە دەبرێتە ئێران

17-08-2023
شیراز رەئوف
نیشانەکردن پەروێزخان کەریم عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ


ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە بردنەدەرەوەی باری قاچاخ و نایاسایی تۆمەتبار دەکات و باس لەوە دەکات، چەندین بەڵگەیان دەستکەوتوون کە رۆژانە نزیکەی هەزار تانکەر نەفتا و گازوایل لەو دەروازەیەوە دەبرێتە کۆماری ئیسلامیی ئێران، کاتێکیش حکومەتی عێراق لیژنەی ناردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە دەروازەکە، تانکەرەکانی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان شاردراونەتەوە.
 
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات، چەندین بەڵگە و تۆماری دەنگیی لەبارەی بە قاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکراکرد، بەپێی بەڵگەکان، کاتێک وەزارەتی دارایی عێراق لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لیژنەی بۆ لێکۆڵینەوە لە دەروازەکە بە ئاگاداریی بەڕێوەبەری گومرگ و سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان ناردووە، تانکەرەکانی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە دەروازەکە دوورخراونەتەوە و بەشێکیان براونەتە خاکی ئێران و بەشێکیشیان لە سنووری ناحیەی مەیدان لە گەرمیان راگیراون و شاردراونەتەوە تاوەکو لیژنەکە نەیانبینێت.
 
بەگوتەی کەریم عەلی، ئێستا پرسی قاچاخ و باری نایاسایی لە دەروازەی پەروێزخان، پرسێکی ئاڵۆزە و تەنانەت بەرپرسان تێوەگلاون.
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کە لەسەر فراکسیۆنی گۆڕانە، رەخنەی تووند لە بزووتنەوەکەی خۆیان دەگرێت و دەڵێت، "لەسەردەمی ئەم وەزیری داراییەدا کە لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕانە، لەبری چاکسازی، گەندەڵی و دانانی کۆمپانیا لە سنوورەکان زیاتر بوون، بۆیە ئێستا خەڵک ئومێدی بە بزووتنەوەکە نەماوە."
 
گوتیشی: ئێستا شەرم دەکەین بڵێین ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕانین و بەرپرسانی ئەو بزووتنەوەیە لە حکومەت هیچ پابەند نەبوون بە کارنامە و بەرنامەکانی بزووتنەوەکەوە.

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.