گرووپێکی تاوانکاریی ئەلیکترۆنی 250 هاونیشتمانی هەڵدەخەڵەتێنن؛ 'پارە نەدەن ڤیدیۆی رووتتان بڵاودەکەینەوە'

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
قوربانییانی باندەکە کەسانی خاوەن پێگە، سەرمایەدار و بەتەمەنن
قوربانییانی باندەکە کەسانی خاوەن پێگە، سەرمایەدار و بەتەمەنن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گرووپێک لە سۆشیاڵ میدیا 250 کەسیان هەڵخەڵەتاندووە، رووتیانکردوونەتەوە و بە هەڕەشە پارەیان لێوەرگرتوون، دەزگای ئاسایشی هەرێم، کەسێکی سەرەکیی گرووپەکەی دەستگیر کردووە و دەڵێت ''ئەندامانی باندەکە داواکراون و سکاڵای زۆریان لەسەرە.'' 
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 17-07-2024) دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) رایگەیاند، توانیویانە یەکێک لە تۆمەتبارانی سەرەکیی ئەو باندە تاوانکارییە ئەلیکترۆنییە کە ژنێکی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و لە تورکیا دەژی، لەرێگەی پلانێکەوە بگەڕێننەوە سلێمانی و دەستگیری بکەن.
 
ئەو گرووپە مەترسیدارە، لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەتایبەتی فەیسبووک، 250 کەسیان لە هەرێمی کوردستان رووتکردووەتەوە و دواتر بۆ بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆکان، داوای پارەیان لێکردوون. 
 
دەزگای ئاسایش دەڵێت "ئەم باندە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)ـەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، بە شێوەی گرووپ لە دەرەوەی وڵاتەوە کاریان کردووە و سکاڵای زۆریان لەسەرە.''
 
قوربانییانی باندەکە کەسانی خاوەن پێگە، سەرمایەدار و بەتەمەنن لە هەرێمی کوردستان کە دوای ئەوەی کەوتوونەتە داوی باندەکە، 100 بۆ 150 هەزار دۆلاریان لە ڕێگەی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکان لێوەرگیراوە.
 
یەکێک لە قوربانیانی باندەکە کە پیاوێکی بەتەمەنە قسەی بۆ ئاسایش کردووە، دەڵێت، ''من، یەکێکم لەو کەسانەی کەوتوومەتە داویان، داوای 2 دەفتەر دۆلاریان لێکردم، گوتم لە خانووە شڕەیەک زیاتر هیچم نییە، گوتیان قبووڵمانە، خانووەکە بفرۆشە و ئێمە دوو دەفتەرەکەمان دەوێت.''
 
ئەو تۆمەتبارەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیراوە، خەڵکی دەڤەری راپەڕینە کە لە تورکیا ژیاوە و لە دانپێدانانەکەیدا دەڵێت: ''لە 2012ـەوە ئەم کارە دەکەین، سەرەتا من کەسێکم ناسی و داوای لێکردم ئەم کارە بکەین، گوتی بە کاری چێشتخانە ئێمە ئیدارە ناکەین، با ئەو کارە بکەین.''
 
تۆمەتبارەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات ''ئەوەی لەگەڵم بوو لە رێگەی فەیسبووکەوە بە ناوی خوازراوی وەک توانا جاف، شنۆ محەممەد عەلی، تەنیا تەنیا، شێخی چیاکان، بێخاڵ محەممەد حەسەن و ناوی دیکەوە کەسەکانی دەستنیشان دەکرد، دواتر بە چات قسەی لەگەڵ دەکردن، ئینجا ژمارەی واتسئەپی لێوەردەگرتن، دواتر ئێمەی دەخستە سەر خەت و دەیگوت رووتیبکەنەوە، ئێمەش هەمووجار رووتمان دەکردنەوە. پاشان هەڕەشەمان لێدەکردن ئەگەر 50 وەرەقە (پێنج هەزار دۆلار) نەنێرێن، ڤیدیۆکە بڵاو دەکەینەوە.''
 
بەگوتەی ئەو تۆمەتبارە، ژمارەیەک ڤیدیۆی ئەو کەسانەی کەوتبوونە داویان و دواتر ئامادە نەبوون پارەیان بۆ بنێرن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە ''لانیکەم 15 دەفتەرمان بەوشێوەیە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ حەواڵە کراوە.''
 
یەکێک لەو کەسانەی کەوتووەتەوە داوی باندەکەوە دەڵێت، دوای ئەوەی ڤیدیۆکەی خۆمیان [بە رووتی] بۆ ناردم، داوای پارەیان لێکردم، منیش هیچ چارەم نەما و ویستم خۆم بکوژم، دواتر هەر چۆنێک بوو کەوتمە کەلوپەلی نێو ماڵەکەمم فرۆشت و 65 بۆ 70 وەرەقەم لە رێگەی حەواڵەوە بۆ ناردنە تورکیا.''

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە، لێبووردنەکە تەنیا بەرپرس و چەکدارانی داعش و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەدا هەبووە