کوردستان
د. نووری عوسمان، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە.
رووداو دیجیتاڵ
نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەی کرد، سڵاوی نێچیرڤان بارزانی پێگەیاند و هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواست.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر نەشتەرگەری بۆ کراوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 17-06-2024، د. نووری عوسمان، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەردانی کرد.
د. نووری عوسمان سڵاوی نێچیرڤان بارزانی بە ئازاد تۆفیق گەیاند و رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستووە.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
نوێنەری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە تەندروستیی پارێزگاری هەڵەبجە دەپرسێتەوە
ئەمڕۆ 17-07-2024، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، بهڕێز دکتۆر نووری عوسمان، بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆک بە یاوەریی وەفدێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێز ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەی کرد کە بۆ چارەسەریی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێرە.
بهڕێز بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆک، سڵاوی گەرمی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی بە بەڕێز ئازاد تۆفیق گەیاند و بە ناوی بەڕێزیانەوە هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری ههڵهبجه بە گەرمی وەفدەکەی بەخێرهێنا و سوپاسی هەواڵپرسین و پەرۆشیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ