رووداو دیجیتاڵ
لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، میوانان لە چوار وڵاتی جیاوازەوە بەشداربوون؛ سێ کیلۆ زێڕ و چوار ملیۆن لیرەی تورکی (120 هەزار و 800 دۆلار) وەکو دیاری پێشکێشی بووک و زاوا کرا.
ئاهەنگەکە رۆژی سێشەممە 16-07-2024 لە پارێزگای وان بەڕێوەچوو، کە سەتان کەس لە چوار وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان تێدا کرد. بەشداربووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، رووسیا و ئازەربایجانەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد. هەروەها لە نێوخۆدا لە چەندنی شارەوە خەڵک ئامادەی ئاهەنگەکە بوون.
بایرام ئیرەز، کوڕی بازرگان موراد ئیرەز لەگەڵ ئاسڵی گونگۆراڵپ، کچی سەرۆکی لقی مەهەپەی وان ژیانی هاوژینییان پێکهێنا.
لە ئاهەنگەکەدا گۆرانیی کوردی و تورکی لێدرا و شایی و هەڵپەڕکێ کرا. ژمارەیەک بەرپرسی پارتە جیاوازەکان ئامادەی ئاهەنگەکە بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ