بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە، لێبووردنەکە تەنیا بەرپرس و چەکدارانی داعش و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەدا هەبووە.
 
بەگوێرەی بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 17-07-2024 دەریکرد، هەر کەسێک سزای تاهەتایی درابێت، سزاکەی کەم دەکرێتەوە بۆ 15 ساڵ زیندانی؛ هەروەها هەر کەسێک نەخۆشییەکی سەختی هەبێت، لە زیندان ئازاد دەکرێت.
 
هەر بەگوێرەی لێبووردنەکە، هەر کەسێک تەمەنی زیاتر بێت لە 75 ساڵ و لە زینداندا بێت، ئازاد دەکرێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، بڕیاری لێبووردنەکە بەرپرس، چەکدار و راهێنەرانی داعش ناگرێتەوە؛ هەروەها ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەیەکدا هەبووبێت.