بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە، لێبووردنەکە تەنیا بەرپرس و چەکدارانی داعش و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەدا هەبووە.
 
بەگوێرەی بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 17-07-2024 دەریکرد، هەر کەسێک سزای تاهەتایی درابێت، سزاکەی کەم دەکرێتەوە بۆ 15 ساڵ زیندانی؛ هەروەها هەر کەسێک نەخۆشییەکی سەختی هەبێت، لە زیندان ئازاد دەکرێت.
 
هەر بەگوێرەی لێبووردنەکە، هەر کەسێک تەمەنی زیاتر بێت لە 75 ساڵ و لە زینداندا بێت، ئازاد دەکرێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، بڕیاری لێبووردنەکە بەرپرس، چەکدار و راهێنەرانی داعش ناگرێتەوە؛ هەروەها ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەیەکدا هەبووبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی ئاوی ئیفراز کە ئاوی هەولێر دابین دەکات. بەگوێرەی ئومێد خۆشناو، ئەو پڕۆژە نوێیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئیفرازدا نییە.

پارێزگار: لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی ئاوی هەولێر بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی ئاوی هەولێر بە تەواوی چارەسەر دەکرێت و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەکو مژدە و دیارییەک، ئەو پڕۆژەیە بۆ هەولێر رادەگەیێنێت.