شایان عەلی لە دادگەی کەرکووک بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزا درا
رووداو - کەرکووک
بەیانیی ئەمڕۆ لە دادگەی تاوانەکانی یەکی کەرکووک شایان عەلی، چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دوو ساڵ زیندانیکرد سزا درا.
سەرچاوەیەکی نێو دادگەی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شایان عەلی کە بە ماددەی 413 و لەسەر سکاڵای دوو دادوەری دادگە دەستگیر کراوە بە تۆمەتی هەڕەشە و سوکایەتیکردن بە دادوەرەکانی دادگە، بەیانیی ئەمڕۆ سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەردا سەپێندرا."
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "شایان پێشتر دۆسێی جیابوونەوە لە هاوسەری پێشووی و لە ئەستۆگرتنی منداڵەکەی لە دادگە بووە و بە مەبەستی راییکردنی کاروبارەکانی لەسەر ئەو دۆسێیە سەردانی دادگەی کردووە."
ماوەیەک لەمەوبەر لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا "هەڕەشە"ی لە دادوەرانی دادگەکە کردووە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستەڕوو، بەو هۆیەوە دادوەرەکان و ئەنجوومەنی دادوەری سکاڵایان لەسەری کردووە و ئەمڕۆ لە دادگەی تاوانەکانی یەک سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپاند.