17-07-2020
20:22
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری مەلا جەمیل دەکات
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری مەلا جەمیل دەکات
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری مەلا جەمیل عەلی دەکات کە ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 74 ساڵی گیانی لەدەستدا.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ بنەماڵەی مامۆستا مەلا جەمیل عەلی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەمیل عەلی کەسایەتیی ئاینی ناسراوی شاری هەولێرم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/7/17
18:02
سەلاحەددین بەهائەددین: گیانلەدەستدانی مامۆستا جەمیل خەسارەتێکی گەورەیە
سەلاحەددین بەهائەددین: گیانلەدەستدانی مامۆستا جەمیل خەسارەتێکی گەورەیە
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەلا جەمیل عەلی ناسراوە بە مەلا جەمیل شاوێسی کۆچی دواییکرد، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیش سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکات و دەڵێت، "وەفاتی مامۆستا مەلا جەمیل عەلی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموولایەک".
لە راگەیێندراوی سەلاحەددین بەهائەددین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا هاتووە، "ئێمە لەکاتێکدا ئەم هەواڵە خەمناکە رادەگەیێنین، لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و سەرجەم زانایان و شەیدایانی قورئان و قوتابیانی دەکەین".
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی داواش لە قوتابیانی مەلا جەمیل عەلی دەکات "بەردەوام بن لەسەر رێبازەکەی".
دەقی راگەیێندراوی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو:
بسم الله الرحمن الرحیم
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا (23)
وەفاتی زانا و داعی خێر و حافظ و موعەلیمی قورئان و خێرخوازی گەورەی هەولێر و کوردستان جەنابی مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی ) خەسارەتێکی گەورەیە لە هەموولایەک ..
ئێمە لە کاتێکدا ئەم هەواڵە خەمناکە رادەگەیێنین، لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوغەمی ئاراستە ئەکەین بە بنەماڵەی بەرێزی مامۆستای مەرحوم و سەرجەم زانایانی بەرێز و شەیدایانی قورئان و قوتابیانی تەحفیز و تەعلیمی قورئان.. لە خوای رەحمان داواکارین ئەم کۆچکردووە بەرێزەمان بە بەهەشتی بەرین و پلەی باڵای فیردەوس شادبکاتەوە و جەزای خێری ساڵانی زەحمەت و خزمەت و فیداکاری و چاکەخوازی و مامۆستایی و بانگخوازیەکانی بە ئەجر و لێ خۆشبوون و قبوڵ و پلەی باڵای بەهەشت بداتەوە ..
هەروەک هیوادارین مامۆستایان و برایان و قوتابیەکانی بەردەوام بن لەسەر رێبازە مەزنەکەی مامۆستای مەرحوم و، قورئان پێشەواو بەرنامە و دەستوری ژیانیان بێ ..
لەوەها موسیبەتێکدا تەنیا چارەسەر رازیبوون و تەسلیم بوون و دڵدانەوە و خۆراگریە و سرودی جاویدانی و دروشمی ئەبەدی ئیماندار ئەڵێینەوە ..
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
17/7/2020
19:18
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەلا جەمیل شاوێسی دەکات کە ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر کۆچی دواییکرد و دەڵێت، هاوسۆز و هاوبهشى خهميانم.
لە پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "له خواى مهزن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته بهر بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى و سهبوورى و دڵنهواييش بداته ههموو لايهك".
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سهرهخۆشى له خێزان و كهسوكارى بهڕێزى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەمیل شاوێسی، بانگخواز و کەسایەتیى ديارى هەولێر دهكهم كه ئهمڕۆ بههۆى نهخۆشييهوه له ههولێر کۆچی دوايى كرد.
هاوسۆز و هاوبهشى خهميانم، له خواى مهزن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته بهر بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى و سهبوورى و دڵنهواييش بداته ههموو لايهك.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
17/7/2020