وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە میانی کۆنفرانسە هاوبەشە رۆژنامەڤانییەکە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، باسی لە کوڕە شەهیدێک کرد کە وڵاتەکەی پشتگیری دارایی کردووە بۆ ئەوەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستبهێنێت و دەڵێت داعش "پرسەی بۆ هەرێمی کوردستان و فەرەنسا هێنا" ؛ بۆیە هەردوولا پێکەوە شەڕی داعشیان کرد.
ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئاماژەی بەوەدا کە قوتابییەکی کورد کە باوکی شەهیدی شەڕی داعشە بە پشتگیری وڵاتی فەرەنسا توانیویەتی خوێندن تەواو بکات، بەو جۆرە دەبێتە یەکەم قوتابی کە فەرەنسا پشتگیری بکات، بەڵام لۆدریان گوتی "دڵنیام دوایین قوتابی نابێت،" و دەبێتە دەستپێکی "نەوەیەکی کورد کە لە سایەی خوێندنی فەرەنسی" خۆیان پێدەگەینن.
گوتیشی، وەزارەتی دەرەوە پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی دەستپێدەکات کە هاوکار دەبێت لە رەخساندنی هەلی کار.
لۆدریان لە کۆنفرانسەکەدا باسی لەوە کرد وڵاتەکەی لە سەردەمی کۆرۆنا، هاوشێوەی شەڕی داعش، پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان دەکات، لەوانە ناردنی یارمەتیی پزیشکی بۆ کەرتی تەندروستی و هەروەها هاوکاری نەخۆشخانەی هەڵەبجە دەکەن، ئەمە جگە لە پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا بۆ باشکردنی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگای دهۆک بە گوژمی 15 ملیۆن یۆرۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ