سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە

لەکاژێر 09:00ـی سەرلەبەیانی هەینی 17-7-2020 کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەستیپێکرد.
 
لەکۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداربوون و بڕیارە لەدوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ئەنجام بدەن.