رووداو دیجیتاڵ
تەرمی گەنجێک لە هاوینەهەواری پڕژێ لە گوندی وێزێی قەزای چۆمان دۆزرایەوە و تائێستا ناسنامەی دیارنییە و نازاندرێت کێیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتووە، تەرمەکە لەلایەن کۆچەرەکانی سنوورەکەوە دۆزراوەتەوە، بەو پێیەی تەرمەکە رەقبووەتەوە، "پێدەچێت دوو رۆژ بەر لە ئێستا لە شاخ کەوتبێتە خوارەوە."
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تیمەکانمان چوون بۆ هێنانەوەی تەرمەکە، بەڵام بەو پێیەی تەرمەکە هیچ ناسنامە و شتێکی لە گیرفاندا نەبووە، نازاندرێت کێیە."
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی لەنێوان 40 بۆ 45 ساڵدایە. چەند شایەتحاڵێک بە پۆلیسی سۆرانیان گوتووە، پێشتر ئەو کەسەیان بینیوە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، بەڵام ئەمە بۆ لایەنە فەرمییەکان پشتڕاست نەبووەتەوە. ئێستاش تەرمەکە لە دادپزیشکیی سۆرانە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ