هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی راهێنانی سەربازیی هاوبەش دەکەن

17-06-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، راهێنانی سەربازیی هاوبەش دەکەن.
 
رۆژی یەکشەممە، 16ی حوزەیرانی 2024، هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بنکەی سەربازیی قەسرک لە باکووری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە راهێنانێکی سەربازیی هاوبەش کرد.
 
لەو راهێنانە سەربازییەدا هەسەدە و هاوپەیمانان سوود لە چەندین جۆری چەک وەردەگرن.
 
رۆژی 12ی حوزەیرانیش، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بنکەی کێڵگەی عومەر کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی دێرەزوور راهێنانێکی هاوبەشیان کرد.
 
بەپێی میدیای نزیک لە هەسەدە، ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم راهێنانە سەربازییانە، بەرزکردنەوەی ئامادەیی هێزەکانیانە بۆ دۆخە نائاساییەکان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە