لە جەژندا زیاتر لە 27 هەزار گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە

17-06-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پشووەکانی جەژندا زیاتر لە 27 هەزار گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە. پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی جەژن ژمارەکە بگاتە زیاتر لە 50 هەزار.
 
ئەمڕۆ (دووشەممە) بێوار سندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری زاخۆ بە رووداوی گوت، لە رۆژی پێش جەژنەوە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ، نزیکەی 27 هەزار و 500 گەشتیار سەردانی سنووری ئیدارەی زاخۆیان کردووە.
 
بێوار سندی دەڵێت، هاتنی گەشتیاران بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ زۆر زیادبووە. نەبوونی دەوامی فەرمی، پشووی خوێندکار و قوتابییان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق، هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانن.
 
ئەو گوتەبێژە دەڵێت، پێشبینی دەکەن تاوەکو کۆتایی جەژنی قوربانی ئەمساڵ، زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی زاخۆ بکەن.
 
لە جەژنی قوربانی ساڵی رابردوودا، نزیکەی 50 هەزار گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردبوو.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 17-06-2024 فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەگوێرەی تۆماری بەردەستیان، لە دوو رۆژی جەژنی قورباندا 20 بۆ 25 هەزار گەشتیار و سەردانیکار چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوورەکە.
 
هەر ئەمڕۆ ئارام شوانی، گوتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تەنیا دوێنێ 75 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی و لەوێوە بەشێکیان چوونەتە پارێزگای هەڵەبجە.
 
هەروەها هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوێنێ 15 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنوورەکەمان."
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".