رووناک فەرەج، چالاکڤانی بواری ژنان کۆچی دواییکرد

رووداو دیجیتاڵ

رووناک فەرەج، چالاکڤانی دیاری بواری ژنان و بەرپرسی سەنتەری راگەیاندن و رووناکبیریی ژنان لە سلێمانی گیانی لەدەستدا 
 
هانا شوان، هاوڕێ و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی رووناک فەرەج، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 17-6-2024) رووناک خان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، رۆژی شەممەی رابردوو جەڵتەی مێشک لێیدابوو. پێشتر هیچ نەخۆشییەکی نەبوو، بەڵام بەهۆی ئەو جەڵتەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."
 
رووناک فەرەج رەحیم ساڵی 1964 لەدایکبووە، دایکی یەک منداڵ بوو، یەکێک بوو لە چالاکڤانە دیارەکانی مافەکانی ژنان.
 
تەرمی رووناک فەرەج برایە دادپزیشکی سلێمانی و سبەی لە گردی سەیوان دەنێژرێت. چوارشەممەش لە مزگەوتی ئەحمەد عەلی لە شاری سلێمانیپرسەی بۆ دادەنرێت.