رووداو دیجیتاڵ
لە ئامەدی باکووری کوردستان گامێشەکان دەبردرێنە نێو چەم و رووبارەکان بۆ ئەوەی لە گەرمای هاویندا نەمرن و فێنکیان بێتەوە.
"ئەگەر ئەم ئاوە نەبێت، گامێشەکان دەمرن،" ئەمە گوتەی ڤەلات کایای خاوەن گامێشە. لە ناوچەی هاتوونییەی ئامەد لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، گامێشەکانی دەباتە ژێر پردی هاتوونی.
ڤەلات کایا دەڵێت: "ناچارین بێینە ئێرە، ئەگەرنا ئەو گەرمایە کاریگەریی زۆری دەبێت. لەسەر ئێمە و ئاژەڵەکانیش".
ئەو گامێشانە رۆژانە زیاتر لە پێنج کاژێر لە نێو ئاودا دەمێننەوە. ئێوارانیش لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما، لە ئاوەکە دەردەچن و دەلەوەڕێن.
ڤەلات دەشڵێت: "بەیانیان گامێشەکان دەهێنین و کاژێر 10:00 بۆ 10:30 دەگەینە ژێر پردەکە. هاوینی دیاربەکر زۆر گەرمە و زیاتر لە 40 پلەیە. ئەم گەرمایە سێ مانگ بەردەوام دەبێت".
بەگوێرەی راپۆرتی 2023ی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، 167 هەزار گامێش لەو وڵاتەدا هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ