بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ رووداو: تەرمی هەڵوێست شاکر دۆزرایەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

بڕوا مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمی هەڵوێست شاکر، برای مەبەست دۆزرایەوە کە پێکەوە لە ئاودا خنکان.
 
هەڵوێست و مەبەست کە هەردووکیان بران و دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بوون، رۆژی پێنجشەممە، 16-06-2023، پێکەوە لە گەلی عەلی بەگ خنکان و ئەمڕۆ تەرمی هەڵوێستیش دۆزرایەوە.
 
دوو براکە تەمەنیان 25 و 26 ساڵ بووە. رووداوەکە بەمجۆرە روویداوە: برایەکیان ئاو بردوویەتی و خنکاوە، براکەی دیکەی بە دوایدا رۆشتووە و ئەویش خنکاوە. هەمان رۆژی رووداوەکە تەرمی مەبەست دۆزرایەوە، ئەمڕۆش تەرمی هەڵوێست دۆزرایەوە.
 
پێشتر ئەحمەد شاکر، برای خنکاوەکان بە رووداوی راگەیاندبوو کە پرسەیان بۆ دانانێن تاوەکو تەرمی براکەی دیکەیشیان دەدۆزرێتەوە و پێکەوە پرسە بۆ هەردووکیان دادەنێن.