د.كەمال فوئاد داوای سلێمانی دەكات

رووداو - سلێمانی

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی د.كەمال فوئاد كارگێڕی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە دەڵێت “نەخۆشە و بۆ چارەسەر لە ئەڵمانیایە”، بەرپرسی ئیدارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش گوتی، بارودۆخی تەندروستی د.كەمال چووەتە دۆخێكەوە پێیدەگوترێ “ئاویلكە”.

ساڵێك و 15 رۆژ لەمەوبەر و لە 1/6/2012دا، كاتێك تاڵەبانی وتاری یادی دامەزراندنی یەكێتی خوێندەوە، سڵاوی گەرمی نارد بۆ حەوت كەس وەك دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی: نەوشیروان مستەفا ، بەهۆی جیابوونەوەی لە یەكێتی و د.كەمال فوئاد، بەهۆی دووركەوتنەوەی لە كوردستان، سڵاوەكەیان لە دوورەوە پێگەیشت. بەڵام ئێستا كەس د. كەمالی لەبیر نییە.

زیاتر لە دوو ساڵە، د.كەمال فوئاد، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەڵمانیایە و چارەسەر وەردەگرێ، بەڵام نەرمین عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كە بۆخۆی ئاگاداری هەواڵی نوێی ئەو نییە، لەزاری چەند كەسێكەوە كە بینیویانە دەڵێت “شتی بیردەچێتەوە و خەڵك بەباشی ناناسێتەوە، دوو هاوڕێم لەو ماوەیە سەریان لێدابوو، تەواو لاواز بووە و هیچی بیرنەماوە”.

د. كەمال فوئاد، یەكێك بوو لە سەركردە میانڕەوەكانی ناو یەكێتی و پێشتر جەڵتەی دەماخ بە سووكی لێیداوە، بەڵام وەك دەگوترێ، نەخۆشی دڵیشی هەبووە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بە هەمان شێوەی نەرمین عوسمان، گوتی بۆخۆم نەچوومەتە لای “بەڵام تەندروستی باش نییە، لەماڵی خۆیەتی لە ئەڵمانیا و بە بەردەوامی چارەسەر وەردەگرێ”. مستەفا چاوڕەش گوتیشی “یەكێكە لەو پیاوانەی هەموو كەسێك حەزدەكات كاری لەگەڵ بكات، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە هەندێكجار ئاگای لە خۆی نییە”.

ماوەی 6 مانگە یەكێتی زۆرترین بایەخی بە تەندروستی تاڵەبانی داوە، بەڵام د.كەمال فوئاد، خەریكە لەبیردەچێتەوە.

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، دەڵێت “ساڵێك لەمەوبەر بینیومە و ئێستا نازانم رەوشی ژیان و تەندروستی چۆنە”.

بەڵام عەبدولڕەزاق شەریف، بەرپرسی ئیدارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسی ئەوە دەكات كە كەسێكیان راسپاردووە بەردەوام ئاگای لێبێت و چاودێری بكات لە ئەڵمانیا “بەردەوام داوای گەڕانەوە دەكات بۆ سلێمانی، زۆر حەزی لێیە بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، بەڵام پزیشكەكانی رێگەی پێنادەن”.

هەروەها گوتیشی “پێموایە د.كەمال زیاتر بەهۆی پیری و هەڵكشانی تەمەنییەوە وای لێهاتووە، خەڵك ناناسێتەوە و شتی بیردەچێتەوە”.

لە كۆنگرەی سێیەمی یەكێتیدا د.كەمال فوئاد خۆی كاندید نەكردەوە و داوایكرد شوێنەكەی بدرێتە گەنجێك. عەبدولڕەزاق شەریف دەڵێت ئەو “نە پلە و نەپۆستی حیزبی لەناو یەكێتی نەماوە، چونكە بە تەواوی وازی هێنا”.

قادر عەزیز، سەرۆكی حیزبی ئایندە، ئاوا پەسنی د.كەمال فوئاد دەدات” نەحەزی بەخۆدەرخستن و كاری لابەلا دەكرد، نەپێشێلكاری دەكرد و كەسێكی نەرمونیان و دوور لە دەمارگیری بوو، بە مانای وشە سەركردە و سادە بوو، كەسێك بوو ویژدانی ساخ بوو “. ناوبراو هەروەها گوتی “لەناو یەكێتی سەركردە بوو، بەڵام وەك كەسێكی حیزبی كاری نەدەكرد”.

د.كەمال فوئاد داوای سلێمانی دەكات

یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتی لەبیردەكرێت
نەوزاد مەحموود