کەشناسێک: دووشەممە باران و برووسکەی تووند بەشێکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

17-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شەممە ئاسمان لەنێوان هەور و ساماڵدا دەبێت، خێرایی با چالاک دەبێت و دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەرەبەیانی سبەی نزیک کاژێر 03:00 شەپۆلێکی بارانبارین ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە و نزیکەی کاژێرێک بەردەوام دەبێت.
 
ئەو کەشناسە گوتیشی، دووشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین سنووری سلێمانی، کۆیە، ئیدارەی راپەڕین و باکووری ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە و تاوەباران و برووسکەی تووند دەبێت؛ رۆژی چوارشەممە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 35 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.