رووداو دیجیتاڵ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووباری گەورەی چۆمان و لە نزیک شارۆچکەی گەڵاڵە، باوک و کوڕێکی خەڵکی هەولێر کە بە مەبەستی گەشتکردن چووبوونە سنوورەکە خنکان.
ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دوو خنکاوە خەڵکی هەولێرن، کاتێک منداڵەکە کەوتووەتە نێو رووبار، باوکەکەی بەمەبەستی رزگارکردنی خۆی هەڵداوەتە نێو ئاوەکە و ئەویش خنکاوە.
تەرمی باوکەکە دۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ