ئاسایشی سلێمانی: دەستمان بەسەر زیاتر لە 120 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیێنێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە 120 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە و دوو تۆمەتباریشیان دەستگیر کردووە بە بەنیاز بوون لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساخی بکەنەوە.
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزەکانیان لە سێ هەڵمەتی جیادا لە چەند رۆژی رابردوودا لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری توانییان دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن بە ناوەکانی ( خ ، م ، م ) و ( أ ، م ، أ ) کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و مەبەستیان بووە سەرجەم ماددە هۆشبەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساخبکەنەوە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە جۆرە جیاوازەکانی ماددەی هۆشبەردا کە بریتین لە:
- 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کۆکاین )
- 75 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ )
- 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەمفیتامین )
- 5.600 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( تلیاک )