ئاسایشی سلێمانی: دەستمان بەسەر زیاتر لە 120 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت

17-05-2023
وێنەی دوو تۆمەتبارەکە
وێنەی دوو تۆمەتبارەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیێنێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە 120 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە و دوو تۆمەتباریشیان دەستگیر کردووە بە بەنیاز بوون لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساخی بکەنەوە.
 
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزەکانیان لە سێ هەڵمەتی جیادا لە چەند رۆژی رابردوودا لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری توانییان دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن بە ناوەکانی ( خ ، م ، م ) و ( أ ، م ، أ ) کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و مەبەستیان بووە سەرجەم ماددە هۆشبەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساخبکەنەوە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە جۆرە جیاوازەکانی ماددەی هۆشبەردا کە بریتین لە:
 
- 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کۆکاین )
- 75 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ )
- 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەمفیتامین )
- 5.600 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( تلیاک )
 
 
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.