ئومێد خۆشناو بۆ خەڵکی هەولێر: ئاو بەفیڕۆ نەدەن 24 کاژێر ئاوتان پێدەدەین

17-05-2023
هیدایەت جان
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، ئەمساڵ لەڕووی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ماڵان، هاوینێکی قورس چاوەڕوانی هەولێر دەکات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، ئەمساڵ لەڕووی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ماڵان، هاوینێکی قورس چاوەڕوانی هەولێر دەکات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، ئەمساڵ لەڕووی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ماڵان، هاوینێکی قورس چاوەڕوانی هەولێر دەکات و دەشڵێت، ئەگەر هاووڵاتییان دەست بە ئاوەوە نەگرن، ناچار دەبن شارەکە بکەنە چەند زۆنێک و رۆژانە چەند کاژێرێک ئاو بدەنە ماڵان.
 
رۆژی چوارشەممە 17-05-2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "هەولێر هەموو ساڵێک لە وەرزی هاویندا رووبەڕووی گرفتی کەمئاوی دەبێتەوە؛ ئەمساڵ لە مانگی چوارەوە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاریمان کردووە و بە دڵنیاییەوە ئەم هاوینەش لەڕووی کەمئاوییەوە گرفتی گەورە رووبەڕوومان دەبێتەوە."
 
پارێزگاری هەولێر دابەزینی ئاستی ئاو و زێدەڕۆیی هاووڵاتییان لە خراپ بەکارهێنانی ئاو بە دوو هۆکاری ئەو قەیرانە دەزانێت کە لە هاویندا دروستدەبێت و نەبوونی کارەبای بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی ئاو و بیرەکان بە بەشێکی گرنگ ناودەبات لە سەرهەڵدانی کەمئاوی.
 
بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا، پارێزگاری هەولێر داوای کارەبای بەردەوامی لە وەزارەتی کارەبا کردووە و دەڵێت، "ئێستا لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو بابەتەین بۆئەوەی لە چوار مانگی داهاتوودا کارەبای بەردەواممان بۆ کەرتی ئاو هەبێت."
 
بە گوتەی ئومێد خۆشناو، "گرفتی ئاوی هەولێر لە وەرزی گەرما کۆمەڵێک بابەتە؛ شارەکە تەختاییە و ئاوی ژێر زەوی بەهۆی وشکەساڵی بەردەوام لە دابەزیندایە، بەڵام هۆکارە هەرە سەرەکییەکە هاووڵاتییانن؛ ئەو بڕە ئاوەی لە پڕۆژەکانی ئیفراز یەک و دوو و سێ و بیرەکان بەرهەم دێت، زۆر زیاترە لەوەی کە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دیارییان کردووە. ئێمە بەپێی ستانداردەکان ئاوی پێویستمان هەیە بۆ دانیشتووانی هەولێر، بەڵام دەستی پێوە ناگیرێت."
 
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "ئێستا دوو رێگەمان لەبەردەمە؛ یان دەبێت هەولێر بکرێتە چەند زۆنێک و رۆژانە چەند کاژێرێک ئاو بدرێتە هاووڵاتییان یان بە 24 کاژێری ئاو هەبێت و خەڵک بەفیڕۆی نەدات، چونکە ئەم هاوینە لەڕووی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ماڵان، هاوینێکی قورس دەبێت و دەبێت هاووڵاتییان هاوکاربن لە دەست پێوەگرتنی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.