هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەکی شرنەخ بۆ ماوەی 15 رۆژ قەدەخەکرا

17-05-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

14 ناوچەی پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بۆ ماوەی 15 رۆژ لەژێر ناوی "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" قەدەخە کران. بەشێكی زۆری ناوچەکان ئەوانەن کە ئاژەڵدارانی شرنەخ مەڕوماڵاتیان تێدا دەلەوەڕێنن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لەلایەن پارێزگای شرنەخەوە بڵاوکراوەتەوە، لە رۆژانی 16 بۆ 30ی ئایار 14 ناوچە لە سنوورەکانی شاری شرنەخ و شارۆچکەکانی جزیر، سلۆپی، ئەلکێ، قلەبان و باسا دەبنە "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" و بۆ ماوەی 15 رۆژ چوون و هاتن بۆیان قەدەخەیە.
 
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگای شرنەخدا هاتووە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و بۆئەوەی هاووڵاتییان زیانیان بەرنەکەوێت، ئەو ناوچانە وەکو ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێکی زۆری خەڵکی پارێزگای شرناخ بژێویی ژیانیان بە ئاژەڵداری دابین دەکەن؛ ناوچە قەدەخە کراوەکانیش ئەوانەن کە ئاژەڵداران زۆر سوودیان لێ وەردەگرن بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان.
 
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە 16ـی ئایار شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی جەندرمەی تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە ناوچەی بەستا روویدا.
 
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رۆژی سێشەممە بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لەمیانی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی فەرماندەیی جەندرمەدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان سەربازانی جەندرمە و گەریلاکانی پەکەکە لە بەرزاییەکانی بەستەلەر دەرەلەر لە شرنەخ روویدا و رووبەڕووبوونەوەکە تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 16ی ئایاری 2023 بەردەوام بوو؛ لەو شەڕەدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستدا و دوو سەربازیش کوژران و سەربازێک و گوندپارێزێکیش بریندار بوون.
 
ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە کە باڵی سەربازی پەکەکەیە، هەواڵی گیانلەدەستدانی گەریلاکانی بڵاونەکردەوە، بەڵام کوژرانی سێ سەربازەکەی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمەی راگەیاند.
 
کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە رۆژی 7ی شوباتی 2023 بەهۆی بوومەلەرزەکانی 11 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا ئاگربەستی تاکلایەنەی راگەیاند. رۆژی 27ی ئاداریش نوێیکردەوە و رایگەیاند، تا رۆژی 15ی ئایار ئاگربەستی تاکلایەنە درێژ دەکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.