رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مووش ـی باکووری کوردستان، شوان بە مووچەی 40 هەزار لیرەش، کە دەکاتە نزیکەی 1200 دۆلار، دەستناکەوێت.
چەند ساڵێکە ئاژەڵداران بە دەست نەبوونی شوانەوە دەناڵێنن و ئەمساڵ کێشەکە زۆر گەورەتر بووە.
کەشوهەوا بەرەو گەرمبوون دەڕوات و پێویستە مەڕ و ماڵات رەوانەی لەوەڕگەکان بکرێن. ئاژەڵداران پێویستیان بە شوانە و گەنجانیش نایانەوێت شوانی بکەن، بەشێکی زۆریان بۆ کارکردن روو لە گەورەشارەکان دەکەن.
نیعمەت ساڵکم، سەرۆکی یەکێتیی ئاژەڵدارانی مووش دەڵێت، گەنجان رازین بە کارکردن بەرامبەر مووچەیەکی زۆر کەمتر لە مووچەی شوانی: "بۆیە کەرتی ئاژەڵداری کێشەی هەیە."
مووچەی بنەڕەتی شوانێک لە مووش 40 هەزار لیرە (1200) دۆلارە، بەڵام وەک نیعمەت دەڵێت "هێشتاش شوانییان دەستناکەوێت."
جگە لە مووچەی بنەڕەتی، شوانەکان خەرجیی گیرفان، پەنیر و پێستی ئاژەڵیان دەدرێتێ. شوێنی حەوانەوەشیان بۆ دابین دەکرێت.
ئاژەڵدارانی مووش خاوەنی 1.2 ملیۆن ئاژەڵی بچووک و 337 هەزار ئاژەڵی گەورەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ