باکووری کوردستان؛ لە مووش ئاوی بەنداو و زۆنگاوەکان سەرڕێژ بوون

17-04-2022
کۆسار عوسمان @KassoOsman
بەنداوێک لە مووش
بەنداوێک لە مووش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی تووانەوەی بەفری چیاکان ئاستی ئاوی دەریاچەکانی باکووری کوردستان، لەنێویاندا مووش، بەرزبووەتەوە و ئاوی بەنداو و زۆنگاوەکانی مووش سەرڕێژ بوون.
 
ماشەڵا ئەرگیون، جووتیاری باکووری کوردستان دەڵێت، "لەو بڕوایەداین ئەمساڵ خەندە دەگەڕێتەوە بۆ جووتیاران. بەرهەمێکی باشیان دەبێت، چونکە دەشتی مووش تاوەکو بڵێیت گونجاو و بە بەرهەمە. زۆر زۆریش پێویستمان بە ئاوە."
 
ئەمساڵ جگە لە جووتیاران، ئاژەڵدارانیش بە گوڕوتینەوە گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و دەڵێن، دوای چەند ساڵێک لە کەمئاوی و وشکەساڵی، ئەمساڵ چاوەڕێی بەرهەمی باشن.
 
شێخموس یەنتور، سکرتێری گشتیی ئیدارەی تایبەتیی پارێزگای مووش دەڵێت، "رێژەی پڕبوون نزیکەی 100%. بەتایبەتی ئاوی ئەو بەفر و بارانەی لە ناوچەکەدا باریوە، جگە لەوەی سوودی زۆری بۆ زەوی و زار هەبووە، بە هەمان شێوە وایکردووە دەریاچە و بەنداوەکانیش پڕ ببن. ئەمە هەم بۆ جووتیاران و هەمیش بۆ ئاژەڵداران سوودی گەورەی هەیە."
 
لە چەند ساڵی رابردوودا ئاستی ئاوی بەنداو و زۆنگاوەکان زۆر نزم ببوو؛ ئەمساڵ بەهۆی توانەوەی بەفر و زۆربوونی ئاو لە ناوچەکە، بارتەقای 10 ملیۆن مەتر سێجا ئاو چووەتە نێو بەنداوە بچووکەکانەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.