ئەنەکەسە: گرووپێکی سەر بە پەیەدە هێرشیانکردووەتە سەر نووسینگەی پەدەکەسە

17-04-2021
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە رایگەیاند، گرووپێکی چەکداری سەر بە پارتی یەکێتی دیموکرات - پەیەدە هێرشیانکردووەتە سەر نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سووریا.
 
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "رۆژی 16ـی نیسانی2021، گرووپێکی چەکدار کە سەر بە پارتی یەکێتی دیموکرات -پەیەدە بوون، هێرشیانکردووەتە سەر نووسینگەی قامشلۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سووریا - پەدەکەسە کە ئەندامە لە ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی ئەمینداری گشتیی ئەنەکەسە، گرووپە چەکدارەکە لەکاتی هێرشەکەدا قسەی ناشرین و جنێویان بە ئەندامانی پەدەکەسە گوتووە و مۆبایلەکانیشیان لێسەندوون و دوای ماوەیەک بۆیان گەڕاندوونەتەوە.
 
ئەنەکەسە لە راگەیێندراوەکەیدا لەبارەی ئەو هێرشەوە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کارە شەرمەزار دەکەین و ئەمە بە سووکایەتیکردنی بە بەڵێنەکانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە قەڵەم دەدەین و داوای لە هەسەدەش کرد "رێگە لەو پێشێلکارییانە بگرێت کە گفتوگۆی  کوردی - کوردی دەکەنە ئامانج."
 
پارتی یەکێتیی دیموکرات - پەیەدە تاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.