رووداو دیجیتاڵ
لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بێچووەکی دەگمەن رۆژی 16-3 لە دایکبوو بە ناوی هێبرا کە لە ئەنجامی جووتبوونی نێرەیەکی ئەسپ و مێیەیەکی زێبڕا بووە، بەچکەکە مێیە و رەنگی لە ئەسپ دەچێت و سەری لە زێبڕا.
بە گوتەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، تەنیا 100 دانەی وا لە جیهان هەیە و ئەمە یەکەمین بەچکەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەدایک دەبێت.
نوسەیبە حەمەد ساڵح، پزیشکی ڤێتێرنەری دەڵێت: "ئەوەی دەیبینن، بەچکەیەکی دەگمەنە دوێنێ 16-3 لە باخچەکەمان لەدایکبووە. دەگمەنیی ئەو بێچووەمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دووڕەگە، یان دوو توخمە. لە دوو جۆری جیاوازی ئاژەڵەوە وەرگیراوە. لە زمانی زانستیدا پێی دەگوترێت زێبرۆیت. هەر جووتبوونێک لە نێوان زێبرا و ئیکوایندا رووبدات، ئیکواینەکان بە زمانی کوردیی خۆمان وڵاخە بەرزەکان دەگرێتەوە کە پێکدێت لە ئەسپەکان و گوێدرێژەکان. بۆیە لە تێکهەڵیی ئیکواین و زێبرا کە نێرەکەی ئەسپە و مێیەکەی زێبرایە ئەم بێچووە دەگمەنە لەدایکبووە."
دەشڵێت: "زۆربەی ئەو حاڵەتە دەگمەنانەی کە هەیە، لە جیهاندا رێژەیەکی زۆر کەمە. دەبێت لە ناوچەیەکدا بێت کۆنترۆڵ کرابێت. لە بیابانەکاندا ئەم حاڵەتانە زۆر کەم روودەدات چونکە کۆنترۆڵکراو نییە. ئێمەش لە ئەنجامی نەبوونی کەرەکێویی نێردا، پار بەمەبەست ئەسپێکمان زیادکرد بۆ لای کەرەکێوییەکان. لە ئەنجامدا ئەم بێچووە لەدایکبوو. ماوەی سکپڕییەکەی 11 مانگ بوو، بەڵام بۆ ئەمە 12 مانگی خایاند."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ