لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوڕ و باوکێک خنکان

دوێنێ کاژێر 09:32
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو هاونیشتمانی لەنێو ئاودا خنکان. قوربانییەکان کوڕ و باوکن.
 
لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری ئەلیگودەرز لە پارێزگای لوڕستان، منداڵیک و باوکەکەی کەوتنە نێو حەوزێکی ئاو و گیانیان لەدەست دا.
 
قایمقامی شاری ئەلیگودەرزی لوڕستان رایگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لە گوندی گەندۆمینە روویداوە.
 
مەهدی ئەداوی گوتی، "دوای نیوەڕۆی یەکشەممە، منداڵێک دەکەوێتە نێو حەوزێکی ئاو لە کێڵگەیەکی کشتۆکاڵیی گوندی گەندۆمینە. دوای ئەم رووداوە، باوکەکەش بۆ رزگارکردنی دەچێتە ناو حەوزەکە، بەڵام خۆی و کوڕەکەی خنکان".
 
بە گوتەی قایمقامی ئەلیگودەرز، تەرمی مێردمنداڵەکە و باوکەکەی لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە لەنێو حەوزەکەدا دەرهێنران و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.
 
سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانەش، قایمقامی ئەلیگودەرز گوتی، ناویان عەلی ئەحمەدی، تەمەن 6 ساڵ و ئەبووتالیب ئەحمەدی، تەمەن 35 ساڵانە.
 
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان، لە 9 مانگی رابردوودا 27 کەس لەو پارێزگایە لە ئاودا خنکاون، کە بەراورد بە پار هەمان ماوە، 17٪ زیادیکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا.

برۆکسل.. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفڕانسی بنیاتنانەوەی سووریا دەکات

ئەمڕۆ دووەمین رۆژی کۆنفڕانسی تایبەت بە بنیاتنانەوەی سووریا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەدەچێت و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بەشداری دەکات.