بوومەلەرزەیەک لە سنووری پێنجوێن روویدا

17-03-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلمانی روویدا.
 
رۆژی هەینی، 17ـی ئاداری 2023، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر 08:31ـی ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.6 لە قەزای پێنجوێن روویدا".
 
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەنتەری بوومەلەرزەکە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی گەرمک بوو لە سنووری قەزای پێنجوێن. بوومەلەرزەکەی شەوی هەینی لەلایەن هاونیشتمانییانی سنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەرییەوە هەستیپێکرا.
 
پێنجشەممەی رابردوو کاژێر 9:32ـی شەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 بە پلەی رێختەر لە پارێزگای هەڵەبجە روویدا کە ناوەندەکەی قەزای سەیدسادق بوو، هەروەها لە سلێمانی، هەولێر، کەرکووک، کەلار، پێنجوێن، خورماڵ و دووکان و چەند ناوچەیەکی دیکەیش هەستیپێکرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."