گالەری


رووداو دیجیتاڵ

یاریگەی فرانسۆ هەریری، تایبەت بە یانەی هەولێر دوای نۆژەنکردنەوەی دیمەنێکی جیاواز و سەرنجڕاکێشی هەیە و ئێستا زیاتر لە یاریگەیەکی نێودەوڵەتی و یانەیەکی بەنێوبانگ دەچێت، وەک لە جاران.

رووداو وێنە جیاواز و سەرنجڕاکێشەکانی ئەو یاریگەیە بڵاودەکاتەوە، کە بۆ پێشوازیکردن لە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان نۆژەنکرایەوە و ئێستاش یانەی هەولێر، لە رکابەرییەکانی خولی یانە نایابەکانی عێراق سوودی لێ وەردەگرێت.

ژووری جل گۆڕین، بەشی ڤی ئایپی و شوێنی دانیشتنی میوانەکان و ژوورەکانی نێو یاریگەکە بۆ دەستەی کارگێڕی بەتەواوی و بەشێوەیەکی جیاواز نۆژەنکراونەتەوە.

یاریگەی فرانسۆ هەریری، یاریگەیەکی نێودەوڵەتییە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، یاریگەکە بەپێی زۆربەی سەرچاوە مێژووییەکان لە 1956 دروستکراوە، یاریگەکە پێشتر هی یانەی برووسکی کۆن بوو، دواتر بووە یاریگەی شورتەی هەولێر و پاشانیش بەناوی هەولێرەوە کرا، بەڵام لە ساڵی 2001 دوای تیرۆرکردنی فرانسۆ هەریری یاریگەکە بەناوی ئەوەوە کرا.

یاریگەکە چەندین یاریی نێودەوڵەتیی لەسەر ئاستی ناوچەکە تێیدا کراوە، دواترینیان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای وەرزی رابردوو بوو، کە بەهۆی ئەو گەمارۆیەی لەسەر عێراق بوو یانەی شورتە یارییەکانی لە هەولێر ئەنجامدا.

فرانسۆ هەریری ستادیۆم، ئێستا لە رووی چیمەنە پێویستیی بە نۆژەنکردنەوەیە، زیاتر لە 9 ساڵە چیمەنەکەی نۆژەننەکراوەتەوە.