رووداو دیجیتاڵ
ئاوازدانەری بەناوبانگی کورد ئاشکرایدەکات هونەرمەندێکی بەناوبانگی عەرەب دەیەوێت بۆ کۆنسێرتێک بێتە هەولێر و ئەویش سەقاڵی ئامادەکارییەکانە بۆ رێکخستنی کۆنسێرتە.
هەڵکەوت زاهیر هونەرمەند و ئاوازدانەری بەناوبانگی کورد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ هونەرمەندێکی بەناوبانگی عەرەب داوایکردووە بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێک بێتە هەرێمی کوردستان. بۆیە خەریکی ئامادەکاریی بۆ رێکخستنی کۆنسێرتەکەم و جارێ ناتوانم ناوەکەی ئاشکرا بکەم.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە سۆشیاڵمیدیا لەبارەی دەستگیرکردنی بڵاوکراونەتەوە، هەڵکەوت زاهیر سەرسووڕمانی خۆی دەربڕی و رایگەیاند: "بۆ ئەو کۆنسێرتە و بۆ ئەوەی بتوانین ئاسایشی کۆنسێرتەکە دابین بکەین سەردانی لایەنی ئەمنیم کردووە. چونکە هونەرمەندەکە زۆر بەناوبانگە دەبێت ئاسایشی تەواوی کۆنسێرتەکەی دابین بکرێت. بۆیە ئەگەری هەیە لەوێ منیان بینیبێ و ئەو دەنگۆیانەیان بڵاوکردبێتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ