روونکردنەوەیەک لەسەر هەڤپەیڤینەکەی رووداو لەگەڵ ئاشتی هەورامی

رووداو-هەولێر

 لە سەردێڕێكی ناوەوەی راپۆرتێكی رۆژنامەی (رووداو)دا هاتووە ، كە "كورد دوو مانگی دیكە بێ منەت دەبێ"، ئەوە لێكدانەوەی خودی ئامادەكاری راپۆرتەكەیە و قسەی ئاشتی هەورامی ، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان نییە .

ئاشتی هەورامی ، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ، لە هەڤپەیڤینێكدا ، كە كاژێر 9:05ی خولەكی ئەمشەو لە تەلەڤزیۆن و رادیۆی رووداو بڵاودەكرێتەوە، باسی توانای بەرهەمهێنانی هەرێمی كوردستان دەكات كە دەتوانن تاوەكو دوو مانگی دیكە بایی ئەو 17%یە نەوت بەرهەمبێنن كە لە بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، بەڵام لە هەمانكاتدا جەخت لەسەر ئەوە دەكات ، كە كاری لەپێشینەی ئەوان جێبەجیكردنی رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستانە.