رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کەسێک دەستڕێژی گوللەی لە مامی خۆی کردووە و کوشتوویەتی.
رۆژی دووشەممە، 17ـی شوباتی 2025، ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیکی کاژێر 8:00ـی ئەم شەو، لە سەنتەری زاخۆ لە نزیک چوارڕییانی بارزان، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و زەویوزار کەسێک مامی خۆی کوشت".
پۆلیسی زاخۆ بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە. گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی: "بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە کە ناوی (ع، د، ئـ)ـە".
ئەو کەسەی کوژراوە، تەمەنی 40 ساڵە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە دادپزیشکیی زاخۆ.
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی، "تاوانلێکراو دەستڕێژی گوللەی لێکراوە، دیار نییە کە چەند گوللە بەر جەستەی کەوتووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ