رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگەی نێودەوڵەتی ئاکرێ – قەندیل کرا، کە رێگەیەکی سەرەکی هاتووچۆ و بازرگانییە.
رۆژی دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، د. دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ دەست بە کارکردن لە رێگەی ئاکرێ - قەندیل لە سایدی چوون کرا، کە درێژییەکەی 30 کیلۆمەترە، سەرجەم قیرەکەی هەڵدەگیرێت و جارێکی دیکە قیرتاو دەکرێتەوە."
بڕیارە سبەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان سەردانی پڕۆژەکە بکات.
سەبارەت بە تێچووی پرۆژەکە، قائیمقامی ئاکرێ گوتی: "پرۆژەکە بە گوژمەی 28 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت."
ماوەی ساڵێک بۆ پڕۆژەکە دیاریکراوە، بەڵام قایمقامی ئاکرێ گوتی: "ئەگەری هەیە کارەکان زووتر لەو وادەیە تەواو بن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ