رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە کرد.
رۆژی دووشەممە 17-02-2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.
بارەگای بارزانی رایگەیاند، لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا، جەخت لە برەودان و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.
بە وێنە؛ کۆبوونەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین لەگەڵ مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و شاندێکی یاوەری
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 17, 2025
بارەگای بارزانی دەڵێت: لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا و جەخت لە برەودان و بەردەوامی ئەو… pic.twitter.com/pNNp6PzQzu
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ