کەسوکاری ئەو شۆفێرەی بە تانکەرێکەوە خۆی بە 7 ئۆتۆمبێلدا کێشا: ئامادەین قەرەبوویان بکەینەوە

17-02-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری بەردەڕەش
رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری بەردەڕەش
نیشانەکردن رووداوی هاتووچۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئۆتۆمبێلێکی جۆری تانکەر خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلدا کێشا و چووە نێو دووکانێکەوە، ئەو رووداوە ئەمڕۆ لە گوندی حەسەنی روویدا کە سەر بە قەزای بەردەڕەشە.
 
تانکەرەکە زیانی بە حەوت ئۆتۆمبێل گەیاند و دوو کەسیش بە سووکی بریندار بوون.
 
مەلا ئەیووب، ژمێریاری ئەو دووکانەیە و لەبارەی رووداوەکە قسەی بۆ رووداو کرد، دەڵێ "تانکەرەکە هاتە ژوورەوە و خۆی بە 7 بۆ 8 ئۆتۆمبێلدا کێشا، زیانی بە دوو ئۆتۆمبێلی مەرزیە، دوو کیا و ئۆپڵێک گەیاند، هەرچەندە خەڵکی زۆر لێرە بوون، بەڵام سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نەبوو و، دوو کەس بریندارن ئەوانیش برینەکانیان سووکە.''
 
دوای نزیکەی کاژێر و نیوێک، توانرا تانکەرەکە لە دووکانەکە بهێنرێتە دەرەوە، کەسانی نزیکی شۆفێری تانکەرەکە دەڵێن، ئۆتۆمبێلەکە لەدەستی دەرچووە و هەرچی بکەوێتە ئەستۆی، ئەوان ئامادەن.
 
شوکر محەممەد ئەمین، ئامۆزای شۆفێرەکە بە رووداوی گوت "ئێمە ئامادەین قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکەینەوە؛ چ بە کڕینی ئۆتۆمبێلەکان یان بە قەرەبووکردنەوەیان. سوپاس بۆ خوا هەموومان یەکتر دەناسین و ئەوەی لەدەستمان بێت، درێخیی لێ ناکەین."
 
بەپێی گوتەی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان و دووکانەکە، نزیکەی 15 هەزار دۆلار زیانییان بەرکەوتووە. یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کەوتووەتە ژێر تانکەرەکە و بووەتە پارچەیەک ئاسن، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دەڵێ "من و خێزانەکەم خولەکێک بوو لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دەرچووبووین، بۆ ئەوەی کەلوپەل بکڕین." کاتێک رووداوەکە روویدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کیژی کوردی ئێزدی لە لالش.

سوودانى دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنانى ئێزدى دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری دا ژنانى ئێزدی بەدەر بکات لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و 10 نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن لەو ئاستانەدا بخوێنن.