کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جۆزێپ بۆرێل، جێگرى سه‌رۆک و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا
رووداو دیجیتاڵ
لە کۆنفرانسی میونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جۆزێپ بۆرێل، جێگرى سه‌رۆک و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، كۆبوونەوە و جەختیان کردەوە، "نابێ عێراق بخزێته نێو پشێوييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه".
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر دۆخى ئه‌منى و سه‌قامگيرى له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و كاردانه‌وه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا، به‌تايبه‌تيش عێراق تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پێويستيى رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه كرده‌وه".
ئەوەش هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه "ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و نابێ عێراق بخزێته ناو كێشه و پشێوييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه". هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه داكۆكييان كرده‌وه كه هێرش و په‌لاماردانى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كاردانه‌وه‌كانى، "هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و ئاراميى عێراق ده‌كه‌ن".
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بۆرێل دووپاتى كرده‌وه كه "يه‌كێتيى ئه‌ورووپا پابه‌نده به يارمه‌تيدان و پشتيوانيكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و پێشخستنى وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تيش بۆ به‌هێزكردنى تواناكانيان له رووى ئه‌منى و به‌رگرييه‌وه".
لە کۆبوونەوەکەیاندا، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ "رۆڵى ديار و به‌رچاوى" وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى پشتگيرى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
رۆژی هەینی، 16-02-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم رۆژی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، ''کۆنفرانسەکە بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان بە سەرکردەکان و ئەوانەی لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی بڕیاردان دەکەن، زۆر گرنگە.''
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوە کرد، ''ئێستا کێشە و هەڕەشەکانی ئاسایشی ناوچەکە بوونەتە کێشە و هەڕەشەی جیهانی و لە هەر کوێیەکی جیهان کێشەیەکی ئەمنی هەبێت، کاریگەری و رەنگدانەوەی بەسەر هەموو جیهانەوە هەیە؛ بۆیە میونشن گرنگترین کۆبوونەوەی ئەمنییە."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارە، لە چوارچێوەی بەرنامە و دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، چەندین کۆبوونەوە و دیداری ئەنجام داوە. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە دەڵێت، ''بێگومان متمانەکردن بە هەرێمی کوردستان وەکو کاراکتەرێکی سیاسی لە هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەتی لە عێراق، خۆی رەوایی بەخشینێکی گەورەیە بۆ پێگە و کاریگەریی رۆڵی هەرێمی کوردستان؛ بۆیە بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن زۆر گرنگە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ