نێچيرڤان بارزانى و گه‌وره راوێژكارێكى بايدن هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئامۆس هۆشتاین، گه‌وره راوێژكارى جۆ بايدن، سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان، كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و هاريكاريى وزه و وه‌به‌رهێناندا، دوايين رێكار و هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق له‌مباره‌يه‌وه، باس كران.
هۆشتاین بەگوێرەی راگەیێندراوەکە باسى له‌وه كردووە، "ئه‌مريكا به بايه‌خ و گرنگييه‌وه ده‌ڕوانێته ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌خوازێت له كه‌رته‌كانى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا، بره‌و به ده‌رفه‌ته‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بدات، هه‌روه‌ها پابه‌نديى ئه‌مريكاى به به‌رده‌واميى پشتگيرى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه".
وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە، تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران له عێراق و كاريگه‌ريى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.