کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڤۆلكه‌ر پێرسێس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق.
رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئاماده‌يى و رۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
ئەوەش هاتووە، لاى خۆيه‌وه، "ڤۆلكه‌ر پێرسێس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، تيشكى خسته سه‌ر ئه‌ركى خۆى و تيمه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ى رۆڵ و كارى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و رێكخراوه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان".
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا باسکراوە، هەردوولا لەبارەی دۆخى ئێستاى عێراق و پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كانى، سه‌ر‌نج و بيروبۆچوونیان ئاڵۆگۆڕ كردووە.
لەلایەکی دیکە، دوێنێ هەینی، نێچیرڤان بارزانی و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان "لە نزیکترین کاتی گونجاو‌دا" کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نيوه‌ڕۆى هه‌ينى؛ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميونشن له ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ گوتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه و لەبارەی دۆخى ئه‌منيى و سياسيى عێراق و ئاڵنگارى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆيان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، "دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر - به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پێويستيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژادنى هه‌رێمى كوردستان له نزيكترين كاتى گونجاو‌دا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و شه‌ڕ و بارى مرۆيى له غه‌ززه، چه‌ند باسێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون".
هەر رۆژی هەینی، 16-02-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم رۆژی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، ''کۆنفرانسەکە بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان بە سەرکردەکان و ئەوانەی لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی بڕیاردان دەکەن، زۆر گرنگە.''
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوە کرد، ''ئێستا کێشە و هەڕەشەکانی ئاسایشی ناوچەکە بوونەتە کێشە و هەڕەشەی جیهانی و لە هەر کوێیەکی جیهان کێشەیەکی ئەمنی هەبێت، کاریگەری و رەنگدانەوەی بەسەر هەموو جیهانەوە هەیە؛ بۆیە میونشن گرنگترین کۆبوونەوەی ئەمنییە."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارە، لە چوارچێوەی بەرنامە و دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، چەندین کۆبوونەوە و دیداری ئەنجام داوە. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە دەڵێت، ''بێگومان متمانەکردن بە هەرێمی کوردستان وەکو کاراکتەرێکی سیاسی لە هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەتی لە عێراق، خۆی رەوایی بەخشینێکی گەورەیە بۆ پێگە و کاریگەریی رۆڵی هەرێمی کوردستان؛ بۆیە بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن زۆر گرنگە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ