نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا تاوتوێی برەودان بە پەیوەندیی ئابووری دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبوونەوە. بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بواری ئابووری و بازرگانی گفتوگۆ کراوە.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئەرمینیا لە میونشنی ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى ره‌وشى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و شه‌ڕ له ئۆكراينا، خرانه به‌ر باس و بيروبۆچوونيان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.
ئەوەش هاتووە، کە هه‌ردوولا ئاماده‌يى و خواستيان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و له‌مباره‌يه‌وه باس له به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌رمه‌نستان كرا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرييان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه و ناكۆكييه‌كان كرده‌وه".
رۆژی هەینی، 16-02-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم رۆژی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، ''کۆنفرانسەکە بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان بە سەرکردەکان و ئەوانەی لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی بڕیاردان دەکەن، زۆر گرنگە.''
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوە کرد، ''ئێستا کێشە و هەڕەشەکانی ئاسایشی ناوچەکە بوونەتە کێشە و هەڕەشەی جیهانی و لە هەر کوێیەکی جیهان کێشەیەکی ئەمنی هەبێت، کاریگەری و رەنگدانەوەی بەسەر هەموو جیهانەوە هەیە؛ بۆیە میونشن گرنگترین کۆبوونەوەی ئەمنییە."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارە، لە چوارچێوەی بەرنامە و دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، چەندین کۆبوونەوە و دیداری ئەنجام داوە. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە دەڵێت، ''بێگومان متمانەکردن بە هەرێمی کوردستان وەکو کاراکتەرێکی سیاسی لە هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەتی لە عێراق، خۆی رەوایی بەخشینێکی گەورەیە بۆ پێگە و کاریگەریی رۆڵی هەرێمی کوردستان؛ بۆیە بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن زۆر گرنگە."