ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکە لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ زیاتر لە 38 هەزار کەس بەرزبووەوە

17-02-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە 12ـیەمین رۆژی بوومەلەرزەکەی مەرەشی باکووری کوردستان، ئاماری گیانلەدەستدان لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە 38 هەزار و 44 کەس. 
 
بەگوێرەی دوایین ئامار، کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 17ی شوباتی 2023 لەلایەن سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد بڵاوکراوەتەوە، تاوەکو کاژێر 23:30 خولەکی 16ی شوبات بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەرەش لە 10 پارێزگادا 38 هەزار و 44 کەس گیانیان لەدەستداوە و 108 هەزار و 68 کەسیش بریندارن.
 
بەگوێرەی ئافاد، تائێستا 216 هەزار و 347 زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزەکەی مەڕەش گوێزراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە، هەروەها لە دوای دوو بوومەلەرزە گەورەکەی رۆژی 6ی شوباتی 2023 کە پارێزگای مەرەش چەقی بوومەلەرزەکە بوو، تائێستا چوار هەزار و 734 پاشلەرزە لە ناوچەکەدا تۆمارکراون. 

 

 
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئافاد، پرۆسەی گەڕان و رزگارکردن لە پارێزگاکانی مەرەش، دیلۆک، سەمسوور و مەڵەتی باکووری کوردستان و هاتای تورکیا بەردەوامە. لە پارێزگاکانی ئامەد، کیلیس، خارپێت، رووهای باکووری کوردستان و عوسمانییە و ئادانای پرۆسەی گەڕان و رزگارکردن تێیاندا کۆتایی هاتووە و لەم شارانە پرۆسەی خاوێنکردنەوە و لادانی داروپەردووەکان دەستیپێکردووە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاداما تورارێ، یاریزانی هەڵبژاردەی مالی و یانەی ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر بە تاکەگۆڵی رەشۆ شکستی بە ئەنقەرەگوجو هێنا

ئاداما تورارێ، یاریزانی هەڵبژاردەی مالی و یانەی ئامەدسپۆر لە دوایین چرکەکاندا تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و یانەی ئەنقەرەگوجوی تووشی شکست کرد.