رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزیری دەرەوەی قەتەر "خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى دووپاتكرده‌وه" و نێچیرڤان بارزانیش "هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكارييه‌كى" نیشاندا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى دهرهوەى قه‌ته‌ر "په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش" تاوتوێ کران و "جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه."
وەزیری دەرەوەی قەتەر "خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى دووپاتكرده‌وه و هيواى خواست زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باشتر بۆ كه‌رتى تايبه‌تى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان فه‌راهه‌م ببێت."
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو خواستەی وەزیری دەرەوەی قەتەر "هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكارييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌مباره‌وه نيشان دا."
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی قەتەر باسیان لە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناوچەکە کردووە و "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌وڵدان و كاركردن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكييهكان به شێوه‌يه‌كى ئاشتيیانه."
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
هه‌ر له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وى قه‌ته‌ر، په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ريان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبهشيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا، كرده‌وه.
به‌ڕێز ئال سانى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى دووپات كرده‌وه و هيواى خواست زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باشتر بۆ كه‌رتى تايبه‌تى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان فه‌راهه‌م ببێت. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكارييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌مباره‌وه نيشان دا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌وڵدان و كاركردن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكييهكان به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه. لهمبارهوهيه باس له ئاماده‌يى و ڕۆڵى ئه‌رێنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه كرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ