رووداو دیجیتاڵ
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نادیە موراد، چالاكوانى ئێزدى و هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبل بۆ ئاشتى کۆبوونەوە و "دوايين دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شنگال و به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ئازادكردنى رفێنراوانى ئێزدييان تاوتوێ كرد."
ئەمڕۆ هەینی، 17-02-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان کردووە و کۆبوونەوەکانی بەردەوامن.
هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناديە موراد، چالاكوانى ئێزدى و هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبل بۆ ئاشتى کۆبووەوە و "دوايين دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال و به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ئازادكردنى ڕفێنراوانى ئێزدييان تاوتوێ كرد."
لەبارەی کۆبوونەوەکەی نێوانیان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هه‌ردوولا باسيان له دۆخى ئاواره ئێزدييه‌كان کرد و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ ئاساييكردنى دۆخى شه‌نگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه و هاتنه‌كايه‌ى زه‌مينه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌سه‌ر ئه‌و هاوكارى و يارمهتييانهى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌ش به ئێزدييان و ناوچه‌ى شه‌نگال به‌تايبه‌تى ده‌كات."
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان، بەشداری لە دیدار و گفتوگۆکانی تایبەت بە بواری ئاسایش و سەقامگیری و ئەو ئاڵنگارییانە دەکات کە رووبەڕووی جیهان دەبنەوە.
کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە پەراوێزییدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ