حەمید ئەفەندی کۆچی دواییکرد


رووداو دیجیتاڵ

حەمید ئەفەندی، پێشمەرگەی دێرین و پێشمەرگە لە هەردوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوول کۆچی دواییکرد.
 
ئێوارەی رۆژی هەینی، 17-2-2023، فەرسەت حەمەید ئەفەندی، لەبارەی کۆچی دوایی باوکییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نزیکەی کاژێر 07:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ باوکم لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد".
 
دوایین ئەرکی پێشمەرگایەتیی حەمید ئەفەندی، بەرپرسی میحوەری باشیکی هێزەکانی پێشمەرگە بوو لە شەڕی دژی داعشدا.
 
حەمید ئەفەندی برادۆستی، پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان لە ساڵانی 2001 تاوەکو 2005 وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بوو و ئەمڕۆ لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.