شێخ جەعفەر: بڵاوکردنەوەی وێنەی دروستکراو پەنابردنە بۆ چەپەڵترین رێگە

17-02-2020
عومەر شایان
نیشانەکردن شێخ جەعفەر
A+ A-
رووداو-سلێمانی

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێیوایە بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە خۆی بە درۆ و دەلەسە ناوی دەبات، بۆ پاشەکشە پێکردنیەتی لە هەڵوێستەکانی و دەڵێت، لە بەرامبەر هەڵوێستەکانم ناحەزان پەنایان بۆ "چەپەڵترین رێگە" بردووە.
 
لە رۆژی 13-2-2020 لێدوانێکی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بۆ دەنگی ئەمریکا کاردانەوەی نێوخۆیی لەنێو بەشێکی کادیرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لێکەوتەوە کە گوتبووی "ئێران بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ یەکێتی و کاک کۆسرەت دانەنیشتووە، نەک دانەنیشتووە، بەڵکو وەکو قەتعی عیلاقەش کراوە، بەڵام لەگەڵ خەڵکانێک لەناو یەکێتی دانیشتوون، کە لە16 ی ئۆکتۆبەردا هەماهەنگیان بوون و لای یەکێتی خائینن".
 
دوو رۆژ دوای بڵاوبوونەوەی ئەو لێدوانە چەند وێنەیەکی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە کە شێخ جەعفەر پێیوایە هەڵمەتێکە بۆ راگرتنی لە هەڵوێستەکانی.
 
لە روونکردنەوەیەکدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی دەڵێت: "‎هه‌موو ئه‌وه‌ی بڵاوده‌کرێته‌وه‌، هه‌ڵمه‌تێکی داشۆراوه‌ له‌ ئه‌خلاق و ره‌وشتی سیاسی، هه‌موو لایه‌ک دڵنیاده‌که‌مه‌وه‌ نه‌ پاشه‌کشه‌ ده‌که‌م، نه‌ سه‌ر داده‌نەوێنم، ئەوانه‌ی ده‌ستیان له‌پشته‌وه‌ بووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یە".
 
شێخ جەعفەر وێنەکان بە دروستکراو ناودەبات و دەڵێت: "هەمووان دەزانن کە شتی دروستکراو و شێوێندراو لە راست و دروست جیابکەنەوە بۆیە من دڵنیام خه‌بات و ماندووبوونی 40 ساڵەی پێشمه‌رگایه‌تیی به‌ درۆکردن و هێرش و پینه‌ و پەڕۆ ناشۆرێته‌وه".
 
لەکۆتایی روونکردنەوەکەیدا شێخ جەعفەر دڵنیایی دەدات کە هەڵوێستەکانی"بەرامبەر ناحەزانی، هێندە هەراسانی کردوون و تینی بۆ هێناون پەنا بۆ چەپەڵترین رێگە دەبەن و ناوەستن لە بوختانکردن، بەڵام سەرجەم دڵسۆزانی یەکێتی و کوردستان ئاگادار دەکەمەوە وەک چۆن لە رابردودا لولەی تفەنگی دووژمن راینەگرتووم ئێستاش هاش و هوشی راگەیاندنی بێ بنەما رام ناگرێت. چاوەڕێ بن هەلوێستەکانمان دەگەنە ئامانج و بە سەرکەوتنی یەكێتییەکەمان کۆتای دێت".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەزای خەلیفان.

قایمقامی خەلیفان: هاوینی داهاتوو کێشەی ئاومان نامێنێ

قایمقامی قەزای خەلیفان رایگەیاند، 15 پرۆژە لە سێکتەری ئاو بە بەهای نزیکەی پێنج ملیار دینار لە قۆناخی جێبەجێکردندان و تاوەکو هاوینی داهاتوو گرفتی ئاوی خواردنەوە لە قەزای خەلیفان و گوندەکانی نامێنێت.